رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی: تڕه‌مپ رۆژانه‌ 22 درۆی كردووه‌

له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ژماركراوه‌

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ بانكی زانیارییه‌كان( ده‌رخستنی راستییه‌كان) دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژانه‌ 22 لێدوانی درۆ و شێواوی داوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ تڕه‌مپ له‌ ماوه‌ی 773 رۆژدا 9014 درۆی كردووه‌ و رێژه‌ی درۆكانی له‌ ساڵی 2018 گه‌یشتۆته‌ 16،5 حاڵه‌ت له‌ رۆژێكدا، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2017 له‌ سنووری 6 حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ تڕه‌مپ له‌ گوتارێكیدا له‌ كۆنگره‌ی كاری سیاسی كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه‌ 100 ده‌نگۆی درۆو شێواوی راگه‌یاندووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار