له‌ باغۆز ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاركران

دوایین پێگەی داعش لە سووریا

 

لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شه‌ڕی باغۆز به‌رده‌وامن له‌ رزگاركردنی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رابكه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6-3-2019، (12) منداڵ لە باغۆز، دوایین پێگەی داعش لە سووریا ئازادکران، 10 منداڵیان کوردی ئێزدی خەڵکی شنگالن و دووانەکەی دیکە خەڵکی تەلەعفەرن و شیعەن، كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی سوریای دیموركات.

هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى، به‌ تایبه‌تى منداڵان و ژنان له‌ باغۆز رزگاربكه‌ن.