سێ دراوی كۆنی ئه‌مریكی به‌ 8 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت

له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا

سێ له‌ هه‌ره‌ دراوه‌ دانسقه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ بوونی هه‌یه‌و بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌مین ده‌گه‌رێته‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا به‌ به‌های 8 ملیۆن دۆلار له‌ بالتیمور كه‌ گه‌وره‌ترین شاره‌ له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا بفرۆشرێت .

سێ دراوه‌كه‌ بریتییه‌  له‌دراوێكی كاغه‌زی له‌ جۆری 1000 دۆلاری كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1869 ده‌گه‌رێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان بۆ ساڵی 1891.

66

هاوكات دراوی سێیه‌میش له‌ جۆری 500 دۆلارییه‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ 1869 ده‌گه‌رێته‌وه‌.

55

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

سه‌رچاوه‌ / cnn