به‌ڤیدیۆ.. باڵنده‌یه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌كار ده‌خات

له‌كاتی نمایشی ئاسمانی

له‌كاتی نمایشێكی ئاسمانی كه‌ له‌ ئوسترالیا به‌رێوه‌ ده‌چوو ، باڵنده‌یه‌ك ده‌چێته‌ نێو بزوێنه‌ری فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاو فڕۆكه‌كه‌ له‌كار ده‌خات.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌چۆن فڕۆكه‌كه‌ له‌به‌رزاییه‌كی نزم ده‌فڕێ و باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گات به‌ نێو بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌و ئاگر له‌دواوه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌چه‌ند خووله‌كێك دوای رووداوه‌كه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ ده‌وه‌ستێندرێت .

به‌پێی راپۆرته‌كان بۆ رۆژی دواتریش فڕۆكه‌كه‌ نه‌فڕیوه‌، چونكه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌و پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك