داهاتی ناوه‌ندی تاك له‌ سعوودیه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 54 هه‌زار دۆلار

له‌ نێوان به‌هێزترین ده‌ وڵاتانی جیهانه‌

شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ ئابوورییه‌كی به‌هێزو قورساییه‌كی سیاسی زۆری هه‌یه‌،ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بارودۆخی جیهاندا هه‌یه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری یوئێس نیوز وۆرڵد ریدۆت – ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به‌  به‌به‌هێزترین وڵات له‌ جیهان بۆ ساڵی 2019، وڵاتی سعوودیه‌ له‌ پله‌ی نۆیه‌م له‌ ده‌ به‌هێزترین وڵاتی جیهاندایه‌ و ئه‌مریكاو رووسیاش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێن.

به‌پێی راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌ كۆی به‌رهه‌مهێنانی خۆجێی سعوودیه‌ ده‌گاته‌ 638 ملیار دۆلار و داهاتی ناوه‌ندی تاك ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 54 هه‌زار دۆلار.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار