دابه‌زینی نرخی زێڕ به‌رده‌وامه‌

هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ هه‌زار و دووسه‌د و نۆهه‌د و سێ دۆلار فرۆشرا


 به‌ گوێره‌ی دواین مامه‌له‌كانیش كه‌ به‌م كانزایه‌ كراوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێر به‌ رێژه‌یی له‌ سه‌دا یه‌ك و پۆینت چوار دابه‌زینی تۆماركردووه‌ و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌  هه‌زار و دووسه‌د و نۆهه‌د و سێ دۆلار فرۆشراوه‌ .

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا دوو رۆژ پێش ئێستا له‌ سه‌رووی هه‌زار و سێسه‌د دۆلار مامه‌له‌ی پێوه‌ ده‌كرا ئه‌م نرخه‌ی كه‌ ئێستا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت كه‌مترین نرخه‌ له‌ مانگی ئایاری ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌وه‌ تا ئێستا.. 

شاره‌زایان ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بلاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ باش بوونی به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له‌ چاره‌گی چواره‌می ساڵی رابردوو و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی. جگه‌ له‌ زێر كانزاكانی دیكه‌ش به‌ رێژه‌یی جیا جیا دابه‌زینیان تۆماركردووه‌