هێزه‌كانی سووریای دیموكرات شه‌ڕی داعش راده‌گرێت

24 شه‌ڕڤان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێنرابوون ئازادكراون

هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند: بڕیاریانداوە كە شەڕی باغۆز رابگرن لەبەر پارێزراوی هاوڵاتیانی سڤیل.

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی هه‌سه‌ده‌ ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌، پرۆسه‌ی چۆڵكردنی دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ هاووڵاتیانی سڤیل به‌رده‌وامه‌ و 24 شه‌ڕڤانی "هه‌سه‌ده‌"ـش كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێنرابوون ئازادكراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2019، هه‌سه‌ده‌  رایگەیاند: بڕیاریانداوه‌ وه‌ك بنه‌مایه‌ك كه‌ باوه‌ڕیان پێیه‌تی شه‌ڕی شاره‌دێ ئابڵۆقه‌دراوه‌كه‌ "باغۆز" رابگرن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، توانیویانه‌ رێگایه‌كی ئارام بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتیه‌ سڤیل بكه‌نه‌وه‌و 24 شه‌ڕڤانی خۆشیان رزگار بكه‌ن كه‌ پێش مانگێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رفێنرابوون .