د. سالار عوسمان به‌رهه‌مێكی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

12 بەرهەمی لە بواری شیعر و لێكۆڵینەوە بڵاوكراوەتەوە

لە ژێر ناو و ناونیشانی " كورد نەتەوەیەكی خۆدوێن و ڕێگەیەكی سەخت! " د. سالار عوسمان ، نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌.

لەو بەرهەمەدا " د. سالار عوسمان "  تیشك دەخاتە سەر چەند مەسەلەیەكی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی كوردستان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەكان.

 شایانی باسە سالار عوسمان پێشتر 12 بەرهەمی لە بواری شیعر و لێكۆڵینەوە بڵاوكراوەتەوە .