‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی کیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركرد

سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌توانن سودی لێببینن


له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان  بڕیاری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیايی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركرد

له‌نووسراوه‌كه‌دا كه‌واژۆی  د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتووه‌ ، به‌گوێره‌ی‌ بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی 6 ب  یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا به‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.


شوان عه‌زیز