خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به‌رهه‌مێكی نوێی به‌چاپ گه‌یاند

له‌ نووسینی یایر ئاوڕۆن

دوێنێ ئێواره‌ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۹/۲/۲۱ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد / لقی هه‌ولێر له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو كۆڕێكی به‌ ناوونیشانی ( ڕامان له‌ وێنانه‌كراو ـ ڕووه‌ تیورییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جینۆساید) بۆ خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ساز كرد .

دوایی گفتوگۆ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان  له‌ كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا كتێبی ( جینۆساید، رامانه‌كان له‌ وێنانه‌كراو ڕووه‌تێورییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جینۆساید) له‌ نووسینی یایر ئاوڕۆن وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش كرا.

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌خوازین وه‌ك یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌ چالاك و بوێره‌كانمان كه‌ له‌ زۆر كایه‌دا جێده‌ستی دیاره‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv