ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین روویدا

کەسێک گیانی لەدەستدا و 11 دیکەش بریندار بوون

له‌ شاری عەفرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، کەسێک گیانی لەدەست دا و 11 دیکەش بریندار بوون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامی ڤێلات له‌ شاری عه‌فرین روویداوه و‌، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان کەسێک گیانی لەدەستدا و 11 دیکەش بریندار بوون.