ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر شالكه‌ تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و شالكه‌ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

مانچسته‌ر سیتى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگا خۆی توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شالكه‌ تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل 


گۆله‌كانى مانچسته‌ر سیتى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئەگوێرۆ ، سانی ، سترلینگ تۆماركران  ،  دوو گۆڵەکەى شالکەش  یاریزان نەبیل بن تالب بە لێدانی سزا تۆماری كرد

بریارە یاریی گەرانەوەى نێوان مانچستەر سیتی و شالکە لە 12ی  3 ى 2019 لە یاریگاى ئیتیحاد تایبه‌ت به‌مانچسته‌ر سیتى بەڕێوەده‌چێت 


شوان عه‌زیز