له‌ فه‌ره‌نسا كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشی كرده‌ خه‌ڵك

چوار کەسی بریندارکرد


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە فەرەنسا كه‌سێك بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خه‌ڵك و چوار کەسی بریندارکرد.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لە ناوەندی شاری مارسیلیای باشووری فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خه‌ڵك و چوار کەسی بریندارکرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی مارسیلیا رایگەیاند، تەقەیان لە تۆمەتبارەکە کردووە و بە سەختی برینداربووە، به‌ڵام چونکە چەکی پێبووە و هەڕەشەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە. و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.