له‌ پێكدادانێكدا چوار چه‌كداری داعش و دوو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژران

له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان داوه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.

عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، رایگه‌یاندووه‌: په‌لاماره‌كه‌ بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی ناحیه‌ی گه‌یاره‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌حمه‌د جبوری له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا، دوو كارمه‌ندی ئه‌منی كوژراون.

عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری ئاشكراشیكرد كه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان، په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه‌ و چوار تیرۆریستی داعشیان كوشتووه‌ و تیرۆریسته‌كانی دیكه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار ھه‌ڵاتوون.