به‌ ڤیدیۆ.. زاوا له‌ هۆش خۆی چوو بزانه‌ كاردانه‌وه‌ی بووك چۆن بوو؟

بووكه‌خان تووشی شۆك بوو

گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساته‌ وه‌ختی له‌ هۆش چوونی زاوه‌یه‌ك نیشان ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی به‌ بووكه‌كه‌ی رازی بێت.

له‌و كاته‌ی بووك و زاوه‌ له‌ دادگا له‌ به‌رده‌می حاكم وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی ناویان تۆمار بكات و له‌یه‌كتری ماره‌بكرێن رووداوێكی سه‌یرقه‌رما.

زاوا له‌و كاته‌دا كه‌ پێویست بوو وه‌ڵامی حاكم بداته‌وه‌ كه‌ ئایا به‌ بووك رازییه‌ یان نا له‌ هۆش خۆی چوو و به‌ربووه‌وه‌ كه‌وته‌سه‌ر زه‌وی له‌ رێگه‌ی خزمه‌كانی توانی هه‌ڵسێته‌وه‌ به‌ڵام بووكه‌خان تووشی شۆك بوو هیچ شتێكی پێنه‌كرا زۆر به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ كشاییه‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا زاوای گه‌نج به‌هۆش خۆی هاته‌وه‌ گه‌راییه‌وه‌ سه‌ر دۆخی سروشتی خۆی و داوای لێبوودن له‌ بووكه‌ خانیشی كرد. 

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیگ

كوردستان تیڤی/ كامران