بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌م پۆستانه‌ له‌ كابینه‌ى نۆى حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت

دواى ڕێككه‌وتنى پارتى دیموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران

دواى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دواجار پارتى دیموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌ و پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ حكومه‌تى نوێی هه‌رێمى كوردستان .

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ سیاسیه‌كه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان له‌ پیرمام له‌ ڕێوره‌سمێكى تایبه‌تدا له‌لایه‌ن دكتۆر رۆژ نورى شاوێس و جه‌لال جه‌وهه‌ر واژۆكرا .

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان هیوایان خواست رێككه‌وتنه‌كه‌ ببێت به‌ بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی بڕواو متمانه‌ له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ری  كێشه‌كان .

بزوتنه‌وه‌ى گۆران و  پارتى  دیموكراتى كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ بێت له‌ حوكمرانى و پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ گۆڕان ده‌درێ ده‌سه‌ڵاتى پێ بدرێت و له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لاببرێ و ده‌سته‌یه‌ك له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروست بكرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و یه‌ك ده‌نگى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم  و پرسى چاكسازى .

به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌دا 18ى پۆسته‌كانى له‌ كابینه‌ى نۆى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت، وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سێ نوێنه‌رایه‌تی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی و چه‌ند راوێژكار و  به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش .


هەژار حەکیم