سكرتێری ناتۆ: نیگه‌رانین له‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه‌ چین له‌ وڵاتانی جیهاندا ده‌یكات

سكرتێری ناتۆ: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێ ئاگای له‌ به‌رفراوانبوونی پێگه‌ی چین بێت

سكرتێری گشتیی ناتۆ رۆژی هه‌ینیی رایگه‌یاند په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی نیگه‌رانه‌ له‌و سه‌رمایه‌گوزارییانه‌ی كه‌ حكومه‌تی چین له‌ پڕۆژه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا ئه‌نجامی ده‌دات.

یێنس ستۆڵتنبێرگ له‌ كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن وتی: وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه‌ ده‌بێ به‌ هاوكاریی یه‌كتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن.

سكرتێری ناتۆ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێ ئاگای له‌ به‌رفراوانبوونی پێگه‌ی چین بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ پرسێكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئاسایشی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێ به‌ره‌وڕووی ببینه‌وه‌.

 مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا