مەسرور بارزانی و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا کۆبوونەوە

لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاندریو پیک، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی و لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ شەممە 16/02/2019 مەسرور بارزانی لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا و وەزیری بەرگری تورکیا بوون.

کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی بەردەوامی دەبێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆ دەبێتەوە.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.