سه‌رۆكى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان : 18 ى مانگ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

لە راگەیەندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/2/2019.

دەقی بانگێشتنامەكە : 

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/2/2019، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

1

شوان عه‌زیز