خشتەی پێدانی مووچەی سەرجەم وەزارەت‌ و شوێنه‌كان راگەیەندرا

مووچه‌ى مانگی 11

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2019  مووچه‌ى مانگی 11 ى ساڵی 2018 هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ، ناوخۆ ،  سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینیی  ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامەی هەرێم  دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ 18 ى 2 ى 2019  مووچەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای  ، گشتی ئاسایش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتنپۆلیسی نه‌وت و گاز، دەدرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌ 19 ى 2 ى 2019 ، مووچه‌ىی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن  دابه‌ش ده‌كرێت 

له‌هه‌مان رۆژدا موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ دەستەکانی  دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌، كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  ،  هەروەها كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وده‌زگای گشتی کاروباری مین دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو خشته‌ى دابه‌ش كردنى مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت 

چوارشه‌ممه‌ 
20 - 2- 2019 


وه‌زاره‌تى  پیشەسازی و بازرگانی
وه‌زاره‌تى  رۆشنبیری
وه‌زاره‌تى  ئاوەدانکردنەوە

 سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
 ئەنجوومەنی وەزیران


رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 21  - 2 - 2019 

 خانەنشینانی سەربازی 

 یەکشەممە 24 - 2- 2019

 خانەنشینانی مەدەنی 


شوان عه‌زیز