به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌لێدوانیان بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى


 نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، ئه‌و  هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی‌ كه‌ شویان كردووه‌ به‌ پیاوی‌ بیانی‌  ،   ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان تۆمار بكرێت پێویسته‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بكه‌ن كه‌ دایكه‌كه‌ ناوی لێ  تۆمار كراوه‌ و پێناسی‌ باری‌ شارستانی‌  وه‌رگرتووه‌

راشیده‌گه‌ێنێت پێویسته‌ له‌كاتى سه‌ردانیه‌كه‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه‌ پێبێت  

1. پێناسی‌ باری‌ شارستانی‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌  عێراقی‌ دایكی‌ مندڵه‌كه

2. كارتی‌ زانیاری‌ به‌ ناوی‌ دایكه‌كه‌وه‌ بێت .

3. به‌ڵگه‌ی‌ بیانی‌ و كارتی‌ نشینگه‌ی‌ باوكی‌ منداڵه‌كه‌ 
.
4. به‌ڵگه‌ی‌ هاوسه‌رێتی‌  به‌ زمانی‌ عره‌بی‌ .

5. به‌ڵگه‌ی‌ له‌ دایك بوونی‌ منداڵه‌كه‌, به‌ زمانی‌ عره‌بی‌ .

6. پێناسی‌ باری‌ شارستانی‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ دایك و باوكی‌ دایكی‌ منداڵه‌كه‌ واته  ( باپیر و داپیر‌ ) ی منداڵه‌كه‌ .

7. پشتگیری‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ بوون (تأید سكن) ره‌سمی‌ دایكه‌كه‌و منداڵه‌كانی‌ پێوه‌ بێت , به‌ زمانی‌  عره‌بی‌ .

8. وێنه‌ی‌ تۆماری‌  ساڵی‌ (1957) دایكه‌كه‌و باپیر و داپیری‌ منداڵه‌كه‌.

نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ، دوای‌ ووردبینی‌ كردنی‌ به‌ڵگه‌كان له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌ یان فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌, كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

شوان عه‌زیز