نرخی پێڵاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق هاووڵاتیان تووڕه‌ ده‌كات

كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا

پێڵاوه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناو هاووڵاتیانی عێراقی تووڕه‌و بێزاركرد.

به‌هۆی له‌پێكردنی پێڵاوێكی ماركه‌ی( لیۆیس ڤیتۆن)ی جیهانی كه‌ نرخه‌كه‌ی 950 دۆلاره‌، هاووڵاتیانی عێراق له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هێرشێكی توندییان كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌نده‌ر عه‌گیدی نووسیویه‌تی: قوربان رێگا ده‌ده‌یت له‌سه‌ر پشتی خۆم هه‌ڵتبگرم و مانگانه‌ 950 دۆلارم بده‌یتێ.

هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ ده‌ڵێت: ئێوه‌ نازانن ئه‌و فه‌قیره‌ چه‌ند پاره‌ی سه‌رف كردووه‌ تا ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌،950 دۆلار هه‌ر هیچ نییه‌.

هه‌روه‌ها فه‌وزی شبلی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای مامۆستایان ده‌ڵێت: نرخی پێڵاوه‌كه‌ی حه‌لبوسی، زیاتره‌ له‌ مووچه‌ی چوار مامۆستای تازه‌ دامه‌زراو.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان