ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌یاكس تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ریال مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی توانى به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام 

دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان کەریم بنزیمە و ئەسینسیۆ تۆماركران ،   تاکە گۆڵەکەى ئەیاکسیش لەلایەن حەکیم زیاش تۆمارکرا


ریال مه‌درید یاری چوون له‌قۆناغى 16 ى خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌یاكس تۆمار كرد ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ 5 ى 3 ى 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت 


شوان عه‌زیز