ڤیدیۆ ... تۆتنهام سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  هه‌ردوو یانه‌ى تۆتنهام و بروسیا دۆرتمۆند رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


 تۆتنهام له‌میوانداری كردنى بروسیا دۆرتمۆند توانى به‌ئه‌نجامی 3 گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بێت له‌یاریه‌كه‌دا 


گۆله‌كانی تۆتنهام له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان مین سون ، فیرتۆنخین ، لۆرێنتی تۆماركران 


تۆتنهام توانى براوه‌ی یاری چوون بێت له‌م قۆناغه‌دا به‌سه‌ر دۆرتمۆند ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌5 ى 3 ى 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت


شوان عه‌زیز