بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی‎ ده‌كات

هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێزان كاك فه‌رهاد عه‌ونی و كاك ساسان عه‌ونی
 
به‌دڵگرانییه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(به‌فرین عه‌ونی)ـی خوشكتانمان پێگه‌یشت.
 
هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین.
 
له‌ خودای مه‌زن داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبووی خوشكتان به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
 
 
اناللە وانا الیە راجعون
 
بارەگای بارزانی
 
13ـی2ـی2019