بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی سوپای پاسداران ته‌قیه‌وه‌

20 پاسدار كوژراون و 20ی‌ تر برینداربوون

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی سوپای پاسداراندا تەقیوەتەوە و تاوەکو ئێستا 20 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژیدا له‌نزیك رێگای‌ خاش- زاهیدانی‌ سه‌ر به‌ سیستان و بلوجستانی‌ باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌، پاسێك كه‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ده‌گواسته‌وه‌، ته‌قێنرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ روویداوه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا 20 پاسدار كوژراون و 20ی‌ تر برینداربوون.