ڤیدیۆ.. رۆما سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر پۆرتۆ تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى رۆما و پۆرتۆ  رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


یانه‌ى رۆما له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری پۆرتۆی كرد و توانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك 

دوو گۆڵەکەى رۆما زانیۆلیۆ لە ماوەى شەش خولەکدا و لە خولەکەکانی 70 و 76 تۆماریکرد و گۆڵەکەى پۆرتۆش  یاریزان ئەدریان لۆپێز لەخولەکی 79 تۆماریکرد


یاری گه‌ڕانه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو یانه‌ش له‌ 6 ى 3 ى 2019 ئه‌نجام ده‌درێت 


شوان عه‌زیز