هاتووچۆی سلێمانى سه‌رجه‌م شۆفێرانى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  رایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکات کە لەگەڕەک و کۆڵانەکان بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .

هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌م كاره‌ى شۆفێران سەرپێچی هاتووچۆیە و بۆتە مایەی بێزاری هاولاتییان لە شوێنەکانی نیشتەجێ بوون، بەپێچەوانەوە مەفرەزەکانی هاتووچۆ لە شەواندا هەڵدەستن بە لێپرسینەوەی یاسایی دەرهەق بەو سەرپێچییە.

شوان عه‌زیز