شاندێكی پارتی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌

له هه‌ولێر

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌ . 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی و فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی پێكهاتبوون سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد .

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.