سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، رێزى له‌ ژماره‌یه‌ك تیمى رۆژنامه‌وانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن گرت

تیمى كوردستان تیڤی له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رێزى لێگیرا


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، عه‌لى ره‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، رێزى له‌ ژماره‌یه‌ك تیمى رۆژنامه‌وانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كوردستانى گرت، كه‌ له‌ نێویشیاندا تیمى كوردستان تیڤی رێزى لێگیرا.

ناوبراو ئه‌رك و ماندووبوونى ستافى رۆژنامه‌وانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى به‌رز نرخاندو هیواى خواست له‌ كارى به‌رده‌وام و رۆژانه‌یاندا زیاتر زۆمى كامیراكیانیان بخه‌نه‌ سه‌ر دیاریكردنى كه‌موكوڕیه‌كان و بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان كۆشش بكه‌ن.