به ڤیدیۆ... له گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی كێبڵی محاویله‌یه‌ك دزرا
12/2/2019 - 08:52
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیان بڵاو كرده‌وه كه‌تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نزمه‌وه هه‌ستاون به دزینی كێبڵی محاویله‌ی مساعدی 6 فیده‌ری 373 له فلكه‌ی هه‌واری شار له 21ی خێوه‌ته و بێبه‌ش كردنی ماڵان له كاره‌با.
راشیدهگهیهنن ، دواتر له لایه‌ن هۆبه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سیانه‌ی كاره‌بای سه‌رچناره‌وه كاری چاككردنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
شوان عه‌زیز
- Log in to post comments