بكوژی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس


هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ژن براكەی .


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەك بەچەقۆ كوژرا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا كەسێك دەستگیربكرێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ژن براكەی .


پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ع ، ح ) بەڕەگەز كوردی سوری ،بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌ ، لەدرێژەی كاروچالاكییەكان هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان باوك و كوڕێكیان دەستگیركرد كە تەقەیان كردووە ، لەئێستادا بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .


هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن ، هەروەها بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار (ك ،م )ڕەگەز نێر، دەستگیرا كە هەستاوە بەڕفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوسەرەكەی و پاشان سوتاندنی .

شوان عه‌زیز