پۆمپیۆ و عادل جوبێر له‌ واشنتن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران گفتوگۆیان كرد

پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ دژی كرده‌وه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران و پرسی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ به‌شێك بوون له‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیان

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو 10ـی شوبات له‌ واشنتن دیداری له‌گه‌ڵ عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ ئه‌نجامدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران  و هه‌روه‌ها دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی به‌شێك بوون له‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیان.

ئه‌م دوو وه‌زیره‌ی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی سووریا و پێشكه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ستراتیژیی له‌ نێوان واشنتن و ریاز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان كرد.

جیا له‌مه‌ پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ دژی كرده‌وه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران و پرسی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان پۆمپیۆ و عادل جوبێر بوو.

هه‌روه‌ها وه‌زیران ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشی به‌ راشكاویی رابگه‌یه‌نرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌