كچه‌ تێنسزانی بیلاروسی سابلینكا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر كچه‌ تێنسزانی ئه‌ڵمانی لۆرا سیمگمۆند تۆماركرد

له‌قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی هه‌ڵبژارده‌كان


له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كچه‌ تێنسزانی بیلاروسی ئه‌رینا سابلینكا توانی له‌كچه‌ تێنسزانی ئه‌ڵمانی لۆرا سیمگمۆند بباته‌وه‌.


 له‌سێیه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ سابلینكای بیلاروسی به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی سیمگمۆند بویه‌وه‌، دوای یاریه‌كی به‌هێز كه‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێرو نۆزده‌ خوله‌كی خایاند سابلینكای ته‌مه‌ن بیست سالان بائاسانی توانی براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن، شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش یه‌ك، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌كاتێك بوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای سپی توانیبوی له‌ یاری تاكی رۆژی شه‌ممه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بخات.


 به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای سپی توانی بگاته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامی یاری نێوان ساسنۆڤیچ و بیتكۆڤیچ.