كارۆلین گارسیا كچه‌ تێنسزانی فه‌ره‌نسى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر كچه‌ تێنسزانی به‌لژیكا ئه‌لیسی میرتنز تۆمار كرد

له‌قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی هه‌ڵبژارده‌كان


 له‌ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی هه‌ڵبژارده‌كان كچه‌ تێنسزانی به‌لژیكا ئه‌لیسی میرتنز دووچاری شكست هات  له‌سه‌ر ده‌ستی كچه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كارۆلین گارسیا.


 له‌یاریه‌كه‌دا گارسیا نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌ش كردو توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ به‌قازانجی خۆی به‌كۆتابێنێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سێی، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ گارسیای فه‌ره‌نسی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.