وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ دوزخورماتو راست نییه
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ نزیك دوزخورماتو وه یان جووله‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و فه‌لوجه ناڕاسته و بێ بنه‌مایه، ده‌شڵێت: بۆ ئاگاداری هەموو لایەک کە هەر هەواڵێک لە هەر سەرچاوەیەک بڵاوبکەرێتەوە فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناراستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییه.
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت هەندێ لەهۆکارەکانی راگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەێکی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسانی تر هەواڵی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ نزیک دوزخورماتو وە یان جوولەپێکردنی دوو فەوجی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوکراواتەوه.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یه‌وه‌شده‌كات ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەت دەکەینەوە و جەخت دەکەینەوە کە نەهیچ یەکەیێکی هێزەکانی پێشمەرگە جولەی پێکراوە و نەفەرمانی جوولە کردنیشی هەیە بۆ هیچ یەکەیەک و گشت هێزەکانی پێشمەرگە لەبنکە و بارەگا و هێڵی سەرەکی بەرگری و شوێنەکانی خۆیانن.
ده‌شڵێت، بۆ ئاگاداری هەموو لایەک کە هەر هەواڵێک لە هەر سەرچاوەیەک بڵاوبکەرێتەوە فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناراستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییه.
- Log in to post comments