لە ئیسپانیا کەشتییەکی کۆچبەران بە ناوی "ئالان کوردی" کرا

ئالان کوردی لە دەریای ئیجەدا لە گەڵ دایکی و براکەی خنکاوه

لە ئیسپانیا کەشتییەکی رزگارکردنی کۆچبەران بە ناوی "ئالان کوردی"ـیەوە کرا و باوکی ئالان و پووری بانگهێشتی مەراسیمەکە کران. 

ئالان کوردی ئەو منداڵەی خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بوو، کە لە دەریای ئیجەدا لە گەڵ دایکی و براکەی خنکا. 

ئالان کوردی لەگەڵ دایکی و براکەی بەر لە سێ ساڵ و شەش مانگ لەڕێگەی کۆچبەریدا لەناو دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان نوقمبو، لە ئەنجامدا هەرسێکیان خنکان. 

تەرمی ئالان دوای رۆژێک لە کەناراوەکانی دەریادا دۆزرایەوە، لە جیهاندا بووە کەمپەینێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە کۆچبەرانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بەو هۆیەوە وڵاتانی ئەوروپا دەرگایان لە سەدان هەزار کۆچبەر کردەوە.