شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا

له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  11 ى 2  ى 2019   ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی عیراق نیمچە هەور دەبێت 


كه‌شناسی عێراق راشیده‌گه‌ێنێت  له‌هەندێك كاتدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و  هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو و نمە باران دەبارێت


ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق ڕاشیده‌گه‌ێنێت بۆ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ و ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 
 ئاسمان له‌  سەرجەم ناوچەكاندا  ساماڵ دەبێت و ئاڕاستەی با دەگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و مامناوەند دەبێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت  ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت و باران بارین دەستپێدەكات، هەروەها ئاستی بینین كەم دەبێتەوەو هەندێك كاتیش بارانەكە دەبێتە لێزمە و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبنەوە.
 له‌كۆتادا  كه‌شناسی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، بارانبارین بەردەوامبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستانیش  بەفر دەبارێت


شوان عه‌زیز