دەستگیرکردنى گه‌وره‌ترین شانه‌ی تیرۆریستی له‌ روومادی راگه‌یه‌ندرا

کاریان بەئامانجگرتنى هاووڵاتیانى مەدەنى و بڵاوکردنەوەى تۆقاندن بووە

دەزگاى هەواڵگرى عێراق دەستگیرکردنى گه‌وره‌ترین شانه‌ی تیرۆریستی له‌ روومادی رادەگەیەنێت و وەک گەورەترین شانەى تیرۆریستى ناوى دەبات.

ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێراقی توانیوویه‌تی گه‌وره‌ترین شانه‌ی تیرۆریستی له‌ روومادی، ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 186 ئه‌ندامی داعشی له‌ خۆگرتبوو، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش بكوژی سه‌ربازێكی عێراقییه‌ به‌ناوی مسته‌فا عه‌زاری و به‌رپرسی كوشتارگه‌كه‌ی هۆزی ئه‌لبونه‌مر بووه‌.

ئەمڕۆ دوشەممە فازل ئەبو رەغیف شارەزاى بوارى ئاسایش و نزیک لە دەزگاى هەواڵگرى عێراق رایگەیاندووە؛ هەواڵگرى سەربازى و شانەى هەڵۆکانى سەر بەو دەزگایە توانیویانە لە چەند هەفتەیەکدا شانەیەکى تیرۆریستى پوچەڵ بکاتەوە و دەستگیریان بکات کە کاریان بەئامانجگرتنى هاووڵاتیانى مەدەنى و بڵاوکردنەوەى تۆقاندن بووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە ئەو شانەیە بەرپرس بوون لە کوشتارگەى هۆزى ئەلبو نەمر لە پارێزگاى ئەنبار لە ساڵى (2014) کە زیاتر لە (70) هاووڵاتى مەدەنییان کوشت.

ئاماژەى بەوەشکردوە دەستگیرکراوەکان (186) کەسن و گەورەترین شانەى تیرۆریستین کە دەستگیرکراون.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356