ملیۆنێرێك ئاماده‌یه‌ 15 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی شاخێك بدات

ئێمه‌ هیچ شاخێكمان بۆ فرۆشتن نییه‌

یه‌كێك له‌ پێگه‌كانی بازاڕكردن ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ملیۆنێرێكه‌وه‌ داوای لێكراوه‌ كه‌ شاخێكی بۆ بكڕن.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی" ئۆدیتی سه‌نتراڵ" پێگه‌ بازاڕییه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ داواكارییه‌كی سه‌یری له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ بۆ كڕینی شاخێك له‌بریتانیا ، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی و سه‌گه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ بنه‌خشێنێ.

پێگه‌كه‌ ده‌شڵێت: كه‌سه‌ ملیۆنێره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ كڕینی شاخه‌كه‌ 15 ملیۆن دۆلار بدات و بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ نه‌خشاندنی وێنه‌ی خێزانه‌كه‌ ته‌رخان ده‌كات.

پێگه‌ بازاڕكردنه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ هیچ شاخێكمان بۆ فرۆشتن نییه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ موشته‌ری به‌رده‌وامی ئێمه‌یه‌، هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.

ئاماده‌كردنی / رزگار