سیناتۆر كروز: ئێران دوژمنه‌ و ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی ئاماده‌بكات بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی

نابێ واشنتن به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌می ئێران به‌ وڵاتێكی دیموكراتیك له‌شكركێشیی بكات بۆ ئه‌م وڵاته‌

تێد كروز كه‌ سیناتۆرێكی كۆماریخوازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، ده‌ڵێ  ئێران دوژمنه‌ و  ئه‌مریكا ده‌بێ ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی بۆسه‌ر دامه‌زاروه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌.

هه‌ڵبه‌ت سیناتۆر كروز جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌: ئه‌مریكا ده‌بێ  سوور  بێت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌گه‌ر پێكدادانی سه‌ربازیش له‌گه‌ڵ ئێرن روویدا، نابێ واشنتن به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌می ئێران به‌ وڵاتێكی دیموكراتیك له‌شكركێشیی بكات بۆ ئه‌م وڵاته‌.

سیناتۆر كروز له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی بازرگانیی ئه‌نجومه‌نی پیران وتیی: ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك بزانین ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی له‌سه‌روبه‌ندی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌ و به‌ڕای منیش زێده‌خوازییه‌كانی ناوبراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وكات ئێمه‌ ده‌بێ ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بین تا دڵنیا بینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ روونادات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا