بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوری 5.2 ئیندۆنێزیای هه‌ژاند

له‌ قووڵایی 44 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر‌ ویلایه‌تی مالوكوی باكووری وڵاتی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند. 

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دووریی 133 كیلۆمه‌تر باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی تێرنه‌یت و له‌ قووڵایی 44 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی تسونامی پاسیفیك زه‌نگی مه‌ترسیی لێنه‌داوه‌ له‌باره‌ی روودانی شەپۆڵی تسونامی له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌، هاوكات له‌باره‌ی زیانی ماڵی و گیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زانیاری بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌‌ ئیندۆنێزیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رهێڵی بوومه‌له‌رزه‌ و گڕكان كه‌ به‌ كه‌وانه‌ی ئاگریی پاسیفیك ناسراوه‌ .

له 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2004 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 9.1 پله ڕێخته‌ر‌ روویدا و دواتر تسونامی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 230 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .