ژماره‌ی قوربانیانى باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ بۆ 21 كوژراو و 14 بریندار به‌رزبووه‌وه‌

چوارشەممەى رابردوو باڵەخانەیەکی هه‌شت نهۆمی لە ئیستەنبووڵ رووخا

به‌پێی دوایین زانیاری، ژماره‌ی قوربانیانى باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ بۆ 21 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌پێی میدیاكانى توركیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ش، سێ ته‌رمی دیكه‌ش ده‌رهێندراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیان بۆ 21 كوژراو و 14 بریندار به‌رزبووته‌وه‌. 

رۆژی چوارشەممە 6-2-2018 باڵەخانەیەکی هه‌شت نهۆمی لە ئیستەنبووڵ رووخاو تیمەکانی فریاكه‌وتنیش له‌كاركردن به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمى ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر  باڵه‌خانه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.