فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ ئيسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

3فیلمی كوردی توركیا نمایش ده‌كرێن

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی 6 تا 10 ی مارسی 2019 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ سینه‌مای Mezopotamya له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام له‌ توركیا بڵاوی كرده‌وه‌ 6 تا 10ی مارسی ساڵی 2019 فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ سینه‌مای Mezopotamya به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیاره‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا فیلمگه‌لێك وه‌كوو ئه‌فسانه‌ی پاشای پیس له‌ ده‌رهێنانی حسێن تاباك، زاگرۆس له‌ ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر كالیفا، ڕه‌شه‌با له‌ ده‌رهێنانی حسێن حه‌سه‌ن، بڕیارێكی دژوار له‌ ده‌رهێنانی ئه‌ندێر ئووز قه‌هره‌مان، دێكۆمێنتاریی بیری ئاو له‌ ده‌رهێنانی وه‌یسی ئالتای له‌ گه‌ڵ چه‌ند فیلمێكی كوردستانی سووریا و 3فیلمی كوردی توركیا نمایش بكرێن.

ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌ سه‌ره‌نج خستنه‌ سه‌ر هونه‌ری سینه‌مای كوردی و زیاتربوونی به‌شداریی كورد له‌ سینه‌مادا.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران