له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك بۆمبێكی چێنراو ته‌قیه‌وه‌ و دوو پۆلیسی فیدراڵی كرده‌ قوربانی

له‌ شارۆچكه‌ی عه‌باسی

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك ، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌: بۆمبێكی چێنراو له‌نزیك گوندی غه‌ریب له‌ شارۆچكه‌ی عه‌باسی له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك به‌ پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ئاكامدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداو پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ئاماده‌كردنی / رزگار