له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

مووچه‌ى مانگی 11


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 2 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی  11 ى ساڵی 2018 ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند سبه‌ى و تا ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن به‌م شێوه‌یه‌ : 


رۆژی دووشەممە رێكەوتی 11 / 2 / 2019

‎وەزارەتی دارایی و ئابوری

‎رۆژی سێشەممە رێكەوتی 12/ 2 / 2019
‎وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

‎كەسوكاری شەهیدان
‎زیندانییە سیاسیەكان

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 13 / 2 / 2019
‎وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

رۆژی پێنج شه‌مه (2/14) وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند ، ڕۆژانى دواتر له‌هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ی مانگی 11 ساڵی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌ش كردنى به‌پێى خشته‌ی ئاماده‌كراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان 

شوان عه‌زیز