هادی عامری هێرشی توند دەكاتە سەر سوپای ئەمریكاو بە ترسنۆك ناوده‌بات

عامری دژایه‌تى خۆى بۆ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نیشان ده‌دات

هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتحی سەربە حەشدی شەعبی هێرشی توند دەكاتە سەر سوپای ئەمریكاو بە ترسنۆك ناوده‌بات و ڕاشدەگەیەنێت، كه‌ ئەوان ناتوانن له نێو شارەكانی عێراقدا بسوڕێنەوەو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ول ده‌ده‌ن بنكە و بارەگایان لە عێراقدا نه‌مینێنت.

هادی عامری لە میانەی كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە بەغدا ووتارێكى پێشكەشی كردو ووتی" سوپای ئەمریكا لەوە ترسنۆكترن لە عێراقدا بسوڕێنەوە و هەموو ئەو هەواڵانەش بریتین لە پڕوپاگەندەی ناڕاست".

وتیشی" بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین سوپای ئەمریكا لە زەوی و ئاسمان و ئاوی عێراقدا بوونى هه‌بێ ، ئەمەش لە پەرلەمان یەكلایی دەكەنەوە".

عامرى له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا، كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بلاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێگه‌ى سه‌ربازى و سیاسى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراقدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و دژایه‌تى خۆى بۆ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌مه‌ریكا له‌ كاروبارى سیاسى عێراق نیشان ده‌دات.