گوایدۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نازانێت

چونكه‌ مادۆرۆ پشتیوانیی سوپای هه‌یه‌ تا ئێستا ملكه‌چی داواكاریی هاوڵاتییان خۆی و داواكاریی وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌بووه‌

خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا كه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپییه‌وه‌ دانی پێدانراوه‌، ده‌ڵێت دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌ ڤه‌نزوێلا بكات.

ململانێی ده‌سه‌ڵات له‌ ڤه‌نزوێلا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپیی داوا له‌ نیكۆڵاس مادۆرۆ ده‌كه‌ن كورسیی سه‌رۆك كۆماریی جێبهێڵێت و خوان گوایدۆ له‌ جێگه‌ی ئه‌و دانیشێت، به‌ڵام چونكه‌ مادۆرۆ پشتیوانیی سوپای هه‌یه‌ تا ئێستا ملكه‌چی داواكاریی هاوڵاتییان خۆی و داواكاریی وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌بووه‌.

هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت: دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی من ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌م وڵاته‌دا بكات و منیش هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌م.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو