له‌ ڤێتنام تڕامپ و كیم جۆن ئۆن كۆده‌بنه‌وه‌

كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاندرا


دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا شوێن و کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور كیم جۆن ئۆن دیاری کرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ بیست و حه‌وت و بیست و هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڤێتنام به‌ڕێوه‌بچێت. 

هه‌روه‌ها ترەمپ لەبارەی بارودۆخی وڵاتەکەی دوای دوو ساڵ حوکمڕانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی لە هەڵبژاردنی هه‌شتی یانزه‌ی دوو هه‌زار و شانزه‌ی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لە مانگی یه‌كی دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات. بەشێکی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ تایبەت بوو بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە. 

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تویته‌ری خۆیدا رایگه‌یاند كه‌  دیداره‌كانی نێوان نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ بونیاتنه‌ر بووه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نووسیبوو به‌په‌رۆشم بۆ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كیم و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دڵنیام كۆریای باكوور له‌ژێر رێبه‌رایه‌تیی كیم جونگ ئون ده‌بێته‌ هێزێكی ئابووریی مه‌زن، هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و بووبێته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمان بۆ هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام من هیچ تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووم چونكه‌ من ئه‌وم به‌باشیی ناسیوه‌ و ده‌زانم چه‌ند به‌توانایه‌.

 شایه‌نی باسه‌ رۆژی دوانزه‌ی شه‌شی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌ بۆ یەکەم جار کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد. گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکەش بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە موشه‌كییه‌كان.