به‌رشه‌لۆنه‌ .... 17 كه‌س بوونه‌ قوربانى به‌هۆی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر

به‌هۆی ده‌رچوونیان له‌ڕێڕه‌وه‌ ئاسنینه‌كه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕایانگه‌یاند به‌هۆی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان هه‌ردوو شاری سان فنسانس دی كاستیلیت و مانرایزا له‌ باكووری ڕۆژئاوای به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و شانزه‌ی تریش برینداربوون. 

به‌گوێره‌ی وته‌ی فه‌رمانگه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ خۆیان كێشاوه‌ به‌ یه‌ك به‌ربه‌ستا به‌هۆی ده‌رچوونیان له‌ڕێڕه‌وه‌ ئاسنینه‌كه‌.